٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٤٠
Source: ABNA
ئێران پشتیوانی لە بژاردەی کورد بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق دەکات

کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر باسی لە تێڕوانینی ئێران کرد سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و بە یەک کاندید پشتیوانی کوردانی  کرد.

فەرامەرز ئەسەدی ڕایگەیاندووە، بە بۆچوونی ئێران، "باشترە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە یەک کاندیدەوە بچنە بەغدا".

فەرامەرز ئەسەدی داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی و ئەو دوو حزبە دەسەڵاتدارە کرد کە زۆرترین کورسی و هاوبەشیان هەیە لە پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێم یەکبگرن و بە یەک کاندیدەوە بچنە بەغدا.

وتیشی: ئێمە پشتیوانی یەکڕیزی کورد دەکەین و ڕێز لە برا کوردەکانمان دەگرین.

بە گوتەی ناوبراو باشترە کورد لە نێوان خۆیاندا ڕێککەوتن بکەن لەوەی بچنە بەغدا و ناچار بکرێن لەوێ ڕێکبکەون، هیوادارم وابێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha